کۆبوونەوەی شاندى پارتی لەگەڵ بەرەی تورکمانی دەستی پێ کرد
شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەست بە گفتوگۆ دەکاتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش لەگەڵ بەرەی تورکمان لە ھەولێر کۆبۆوە.
شاندەکەی پارتی بریتی بوون لە فازیل میرانی و محەمەد مەحموود و ئەحمەد کانی و کاکەمین نەجار, ھاوکات بەرەی تورکمانی پرۆژەیەکی ھەیە بۆ ئاشتەوایی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان.
بریاریشە لە چەند رۆژی داھاتووشدا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ شاندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە بە ئامانجی گفتوگۆکردن بۆ چارەسەری دۆخی ھەرێمی کوردستان
payamner-
