شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وشوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئازادی كردوون جارێكی تر ناكشێته‌وه‌

شێخ جه‌عفه‌ر: ئه‌وشوێنانه‌ی پێشمه‌رگه‌ ئازادی كردوون جارێكی تر ناكشێته‌وه‌

فەرماندەی یەکەی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بە هیچ جۆرێک پاشەکشە لەسەر خاکە رزگارکراوەکان ناکەن.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، فەرماندەی یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە بە کەناڵی رایگەیاندووە، کە بەرنامە بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی حەویجە دانراوە و ”رەنگە ئۆپەراسیۆنەکە نزیک بێت“.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ناوچانەی سنووری پارێزگای نەینەوا و ناوچەکانی دیکە، کە پێشمەرگە رزگاری کردوونەتەوە، لە دێر زەمانەوە بەشێک بوون لە خاکی کوردستان.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییانی کوردستان، کە هێزی پێشمەرگە بە هیچ جۆرێک لەو شوێنانە پاشەکشە ناکات و هەموو ئەو ناوچانەش دەگەڕێنەوە سەر نەخشەی هەرێمی کوردستان.
payamner-
Top