بارزانی: خزمه‌تكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان به‌هیچ نرخێك كۆتایی نایه‌ت
له‌میانی پیرۆزبایینامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان, مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، خانه‌واده‌ی شه‌هیدان، له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی میللهتهكهتاندا قوربانیتان داوە کە دەبێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و خزمه‌تكردنی ئێوه‌یش به‌هیچ نرخێك كۆتایی نایه‌ت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهیه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێت
به‌بۆنه‌ی 64همین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیه‌كه‌تان(یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان) پیرۆزبایی گه‌رم ئاڕاسته‌ی ئێوه و هەموو ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان، چۆن له سه‌رده‌می شاخ رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیدا، به‌هه‌مانشێوه له ئێستادا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه له چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان.
خه‌باتی ئافره‌تانی كورد، ته‌نیا له‌پێناو خۆیاندا نه‌بووه له كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكو پشتیوانێكی به‌هێز بووه و هاوشانی هاوسەر و برا پێشمه‌رگه‌كانیان له شۆڕشدا قوربانی زۆری به‌خشیوه كه جێگه‌ی شانازی میلله‌ته‌كه‌مانن.
له‌م قۆناغه‌ی شه‌ڕی دژ به تیرۆر و تیرۆریستانی داعش، ئافره‌تی كورد، هه‌مان ئیراده‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌یان دووپات كرده‌وه و ئازیزترین کەسانی خۆیان پێشكه‌ش به خاك و نه‌ته‌وه‌ی كورد كرده‌وه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا، ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، له‌پێناو ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی میللهتهكهتاندا قوربانیتان داوە کە دەبێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین و خزمه‌تكردنی ئێوه‌یش به‌هیچ نرخێك كۆتایی نایه‌ت.
سه‌ری رێز بۆ شه‌هیدانی كوردستان دادهنوێینین و سڵاو ده‌نێرین بۆ خانه‌واده‌كانیان
payamner-
