شێخ جەعفەر: هاتنی گرووپی سوسیالیستەکانی جیهان چەکێکی کاریگەرە بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە

 شێخ جەعفەر: هاتنی گرووپی سوسیالیستەکانی جیهان چەکێکی کاریگەرە بۆ پاڵپشتیی پێشمەرگە
گرووپێک لە سوسیالیست ئەنتەرناشناڵەکانی جیهان کە بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی سەنگەرەکانی پێشمەرگە سەردانی کەرکووکیان کرد، ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگەی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان ساز کرد.

لە پرێس کۆنفرانسەکەداجەعفەر شێخ جەعفەر، فەرماندەی یەکەی 70ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند: "گرووپە سۆسیالیستەکانی ڕۆژئاوا سەردانی کەرکووکیان کردووە و بە ناوی سەرجەم پێشمەرگەوە سەردانەکەیان بەرز دەنرخێنین بۆ کەرکووک.

ئاماژەی بەوەش کرد "ئەوان بۆ سوپاسکردنی پێشمەرگە هاتوون و لەجیاتی حزبەکانیان ئەو سەردانەیان کردووە و هاتنی ئەوانە چەکێکی کاریگەر و گرنگە بۆ پشتیوانیکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان."

ڕاشیگەیاند "ئەوان بە پێشمەرگە دەڵێن کە ئێوە بەتەنیا نین لە دونیادا، بەڵکوو خەڵکی ئەورووپی و عەرەبی و ئەفریقی و هەموو دونیا پشتیوانیتان دەکەن."













باسنيوز
Top