پەرلەمانتارێک: ڕێگا بە گرووپی مالیکی نادەین دەست لە کاروباری کەرکووک وەربدات
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات کە ڕێگا بە دروستکردنی هیچ هێزێک نادەن، بەناوی حەشدی شەعبی، یان هەر هێزێکی دیکە بیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری کەرکووکدا بکات.
لەبارەی ئەگەری دروستکردنی هێزی حەشدی شەعبی لە کەرکووک، کە وا باس دەکرێت لەلایەن (نووری مالیکی)یەوە کاری بۆ دەکرێت، شاخەوان عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایشی و بەرگری بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەڵێ زانیاری هەیە کە گوایە نووری مالیکی، دەیەوێت حەشدی شەعبی لە کەرکووک دروست بکات، بەڵام ئەمە تەنیا قەسەیە و ڕێگا بە هیچ هێزو لایەنێک نادرێت ئەوە بەرانبەر بە شارەکە بکات."
شاخەوان عەبدوڵا ڕاشیگەیاند: "هەر هێزێک و لایەنێکیش پشتیوانی، یان پشتگیری لەو جووڵانەوە بکات ئەوە دەچێتە خانەی خیانەتەوە و ڕێگا بە دەستوەردانی مالیکی لە شاری کەرکووک نادەین."
BAS NEWS-
