یەکێک لەو پێشمەرگانەی خەڵاتی ئیدارەی ئۆبامای وەرگرت بۆ (باسنیوز) دهدوێت
یەکێک لەو پێشمەرگانەی کە خەڵاتی وەزیری بەرگری ئەمەریکای پێ بەخشدرا، باس لە چۆنیەتی وەرگرتنی خەڵاتەکە دەکات وڕای دهگهیهنێت، ئەوەی بهئێمهبەخشدراوە، نیشانەی ئازایەتی و سەرکەوتنی پێشمەرگەیە.
دوای ئەوەی بە سەردانێك گەیشتە هەولێر، ئاشتن كارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریكا میدالیای ئازایەتی بەخشییە چوار پێشمەرگە، ئەوەش وەك پێزانینی ئەمریكا بۆ خەبات و شهونخوونى هێزەكانی پێشمەرگە دژی داعش، ئەو چوار پێشمەرگەیە هەر یەکیان لە بوارێک قارەمانییەتیان نواندووە.
لهوبارهیهوه، نائیب کۆسار ساڵح، یەکێک لەو پێشمەرگانەی کە خەڵاتەکەی پێدراوه، بۆ ئاژانسى ههواڵى (باسنیوز) گوتى :" ئەو خەڵاتە لەسەر بنەمای ئازایەتی بەخشرا بەو چوار پێشمەرگەیە کە یەکێکیان من بووم".
ڕوونی كردهوه، كه لە ماوەی ڕابردوودا، وەک ئەندازیاری هەڵگرتنەوەی مین کارى کردووە، گوتیشی :" ئەو خەڵاتە پەیامی خۆی هەیە بەوەی ئیدارەی ئەمەریکا لەوە دەگات، ئەوەی پێشمەرگە کردوویەتی لەماوەی رابردوودا سەرکەوتنێکی یەکجار گەورەی لە ئاستی هەرێمیی و نێودەوڵەتی، بەدەستهێناوە".
ئەوەشی خستەروو، کە ئەمەریکا و هاوپەیمانان بەم خەڵاتە دەیانەوێت پەیامێک بگەیەنن بهوهى بەردەوامن لە هاوکاری و هەماهەنگی پێشمەرگە.
BAS NEWS-
