لە سۆماڵ ١٦ کەس بە هۆی تەقینەوە کوژران
ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس، رایگەیاند: ئەم بنکەیەی پۆلیس لەنزیک بەندەری موقادیشۆ هەڵکەوتووە و بەم هۆیەوە زۆربەی کوژراوان کرێکارانی بەندەرەکەن.
گروپی ئیسلامیی ئەلشەباب بەرپرسارییەتیی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرتووە.
گروپی ئەلشەباب لەگەڵ ئەوەی کە زۆرترین ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی خۆی لە باشوور و نێوەندی سۆماڵ لەدەست داوە، هەروا درێژە بە هێرش و تەقاندنەوەی دامەزراوە حکومییەکانی یەکیتیی ئەفریقیا دەدات.
زیاتر لە ٢٢ هەزار سەربازی پارێزەری ئاشتیی یەکێتیی ئەفریقیا لە سۆماڵ نیشتەجێن. زیادبوونی هێرشەکانی ئەلشەباب رەنگە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی سۆماڵ بەدوا بخات کە قەرار ٢٨ی دیسەمبەر بەڕێوە بچێت.
ئەم هەڵبژاردنە تا ئێستا سێ جار دواخراوەتەوە.
PAYAMNER -
