وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەسەر پێوەندیی نزیکی وڵاتەکەی و سعوودیا کردەوە
جۆنسۆن لە پرێسکۆنفڕانسێکی هاوبەش لەگەڵ عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودیا، گوتی: من بۆ ئەوە لێرەم جەخت لەسە پێوەندیی دۆستانەی نێوان دوو وڵات بکەمەوە، دۆستایەتییەک کە دەبێ پەرەی پێبدرێت و بەهێز بکرێت.
چەند رۆژ لەمەوبەر ماڵپەڕی رۆژنامەی گاردیەن گرتەڤدیۆییەکی وەزیری دەرەوەی بەریتانیانی بڵاوکردبۆوە کە لە کۆبوونەوەیەکی نێودەڵەتیدا گوتبووی: ئیران و سعوودیا لەناوچەکە شەڕی بە وەکالەت لەنێوان شیعە و سوننەدا دەکەن.
PAYAMNER -
