سالح موتله‌ك: حه‌شدی شه‌عبی میلیشایه‌كی تێكه‌ڵه
موتله‌ك له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا روونی كرده‌وه، یاسای حه‌شدی شه‌عبی كێشه‌ی ته‌واوی وڵاته، ناڕازیبوونیشمان سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی تێكه‌ڵكردنی میلیشاكان به هێزه رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، وتیشی، ئه‌م یاسایه له‌پێناو شه‌هیده‌كان و برینداره‌كانی ده‌ستی تیرۆر دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی كه ده‌یانه‌وێ له‌رووی مادی و سیاسی سوود له‌م یاسایه وه‌رگرن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شد به‌ئه‌نجامدانی تاوانی جیاجیا تۆمه‌تبارن، ده‌یانه‌وێ له‌رێگه‌ی حه‌شده‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، ئێمه تێبینیمان له‌سه‌ر زۆرێكیان هه‌یه.
له ماوه‌ی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی 108 ئه‌ندام یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ند كرد.
PAYAMNER
