وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە هەولێر
ئەمڕۆ یەکشەممە (2016/12/11)، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا، لە رێگەی فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتییەوە گەیشە پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەلایەن مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
لەم سەردانەیەدا کارتەر، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە چوار ئەفسەری پێشمەرگە بەخشی، وەک نموونەی ئازایەتی پێشمەرگە، لەبەرامبەر ئەو سەرکەوتنانەی بەرامبەر داعش تۆماریان کردووە.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مريكا (پنتاگۆن), له بهيانناميهكدا ڕای گه‌ياند، كارته‌ر بۆ تاوتوێكردنى هه‌نگاوه‌كانى داهاتووى شه‌ڕى داعش گه‌يشتووه‌ته عێراق.
PAYAMNER -
