کۆشکی سپی : مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە

کۆشکی سپی : مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە
ماڵپەڕی فەرمی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ٩ی کانوونی یەکەم, جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، لەگەڵ مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە.

کۆبوونەوەکە هاوکاتبووە لەگەڵ کۆبوونەوەیەکی مەسرور بارزانی و ئەڤریل هاینس جێگری ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا.

لە کۆبوونەوەکەدا بایدن دەستخۆشی لە ئازایەتی و قوربانیدانی هێزەکانی پێشمەرگە و عێراق کرد و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدەکان دەبڕی.

جۆ بایدن هەروەها دەستخۆشی هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هەوڵەکانیان لە تێکشکاندنی داعش.

دڵنیاشی کردنەوە کە ئەمەریکا پاڵپشتێکی بەهێزی عێراقێکی یەکپارچە و دیموکراتە کە ئاسایش بۆ هاووڵاتییەکانی دابین بکات.

PAYAMNER -
Top