تاک بەرپرسیارێتیی تەقینەوەکانی ئیستانبوولی لەئەستۆ گرت
تاک به بڵاکردنەوەی بەیاننامەیەک، وردەکاریی تەقینەوەکانی ئیستانبوولی ئاشکرا کرد و رایگەیاندووه ئەم تەقینەوانه لەلایەن دوو ئەندامی ئەوان ئەنجامدراوه و خۆکوژی بووه.
تاک له بەیاننامەکەیدا دەڵێت: "گەلی تورک ئامانجی ئێمە نین، تیمی تۆڵەسێنی "ش.تیرەژ" چالاکییەکی زۆر وردیان ئەنجام دا، بەڵام چاوەڕێی ژیانێکی ئارام نەکەن لە تورکیا لەکاتێکدا دەستبەسەری سەرۆک ئاپۆ بەردەوامە، فاشیزمی ئاکەپە-تورکیا هەموو رۆژێک لەسەر خاکی کوردستان ئەشکەنجە بدات، سووکایەتی بە جەستەی کچە گەنجەکان بکرێت و منداڵان کۆکوژ بکرێن. دەبێت گەلانی تورکیا داوای وەستاندنی ئەم فاشیزمە بکەن، چونکە تەنیا ئاکەپە بەرپرسە لەم کابوسە."
ئەم گروپه راشیگەیاندووه، له رۆژانی داهاتوودا ناوی خۆکوژەکان بڵاو دەکاتەوه و دەڵێت، لەم تەقینەوانەدا زیادتر له ١٠٠کەس له هێزه ئەمنییەکان کوژراون.
تاک گروپێکی جیابووەوەی پ.ک.کیه.
بەپێی ئاماره فەرمییەکانی تورکیا، لە تەقینەوەکانی شەوی رابردووی ئیستانبوول، ٣٨کەس کوژراون که ٣٠کەسیان له هێزەکانی پۆلیسن و ١٣٦کەسیش بریندار بوونه که ئەوانیش زۆربەیان پۆلیسن.
PAYAMNER -
