حكوومهتى هەرێمی کوردستان هێرشه تیرۆریستییەکانى ئیستەنبوول ئیدانه دهكات
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا هاتووە "بنەبڕکردنی تیرۆریستان و بیر و سەرچاوەکانی تیرۆر، دەبێ ئامانجێکی سەرەکیی هەموو وڵات و هێزێکی جیهانی ئازاد و پێشکەوتوو بێت. حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانیش كه باش له ئازارى تیرۆر تێدهگهن، هەر لە سەرەتاوە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەدابوون دژ بە تیرۆریستانی داعش و بە هاوکاریی هێزە دۆست و هاوپەیمانەکانیان، بەردەوامن لە شکستهێنان بە بەرەی تیرۆر و تاریکی."
دەقی ڕاگەیەندراوە:
بە توندی ئیدانەی ئهو هێرشه تیرۆریستیانهى ئێوارهى دوێنێ شەممە ١٠ی کانوونی یەکەم دەکەین کە شاری ئیستانبولیان کردە ئامانج و له ئهنجامدا دەیان هاووڵاتی و پۆلیس گیانیان له دهست دا و بریندار بوون. هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ خانەوادەی قوربانیان و حکوومەت و گەلی تورکیا دەنێرین و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بریندارەکان دەخوازین.
تیرۆریستان کە لە ههر كوێ دهرفهت بهێنن دژی هەموو بەهاکانی مرۆڤایەتی دەجەنگن، ڕەفتارەکانیشیان لە دەرەوەی هەموو بەهایەکی مۆراڵی و مرۆییە. ئهمهش ئهو ڕاستییه دووپات دهكاتهوه كه بنەبڕکردنی تیرۆریستان و بیر و سەرچاوەکانی تیرۆر، دەبێ ئامانجێکی سەرەکیی هەموو وڵات و هێزێکی جیهانی ئازاد و پێشکەوتوو بێت. حکوومەت و گەلی هەرێمی کوردستانیش كه باش له ئازارى تیرۆر تێدهگهن، هەر لە سەرەتاوە لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەدابوون دژ بە تیرۆریستانی داعش و بە هاوکاریی هێزە دۆست و هاوپەیمانەکانیان، بەردەوامن لە شکستهێنان بە بەرەی تیرۆر و تاریکی.
ئومێدەوارین ئەنجامدەرانی ئەم هێرشه دڕندانه و هەر کردەوهیەکی دیکەی تیرۆریستی لە هەر شوێنێک بێت، به زووترین كات بدۆزرێنهوه و بە سزای یاسایی و دادپەروەرانەی خۆیان بگەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
١١/١٢/٢٠١٦
باسنیوز
