ئەبو موسلیم شیشانی یهكێكیانه؛ سێ سەركردەی باڵای داعش جیا بوونهوه
(عسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی گوت، جیابوونەوە لەنێو گرووپی تیرۆریستی داعشدا روویداوە، بەتایبەت لەلایەن فەرماندە و بەرپرسەکانی نێو داعش و لە ڕۆژانی رابردوودا چەند بەرپرسێكی باڵای داعش لەنێو گرووپەكە جیا بوونەوە كه هەریەكە لە (قەحتانی) و (ئەبو وەلید ئەلعانی) و (ئەبو موسلیم شیشانی) رێزەكانی گرووپی تیرۆیستی داعشیان بەجێ هێشتووە، ئەو سێ سەركردە تیرۆریستە لە نێو داعشدا ناوبانگی گەورەیان هەیە.
ئاماژەیشی دا، هۆکاری جیابوونەوەیان لە داعشدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ناکۆکییان هەبووە لەسەر حوکمڕانییان لە هەندێ ویلایەتی ژێر دەستی خۆیان و، چۆنیەتیی دابەشکردنی پارە و بواری دارایی، بۆیە گومانیان لە چۆنیەتیی خەرجیی دارایی هەبووە و جیابوونەوەی خۆیان لە داعشدا راگەیاند.
٨ی ئهم مانگهیش، ٥ گهوره تیرۆریستی داعش له ڕێكخراوه تیرۆریستییهكهی دهوڵهتی ئیسلامی له عێراق و شام جیابوونهوه.
kdp-
