خشتەیەكی نوێی مووچە راگەیێندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەیەکی نوێی دابەشكردنی مووچەی بڵاوكردەوە و، ئەم هەفتەیە مووچەی چەند شوێنێك دابەش دەكرێت.
1- رۆژی دووشەممە و سێشەممە رێككەوتی 12 و 13 ی ئەم مانگە، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش دەكرێت.
2- رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 14/12/2016، مووچەی (كەمئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەش دەكرێت.
3- رۆژی پێنجشەممە رێككەوتی 15/12/2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ لیواكان دابەش دەكرێت.
rudaw-
