سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی سەربازیی پێشووی ئەمەریكا و هاوپەیمانان كۆبۆوە
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ژمارەیەك لە جه‌نه‌ڕاڵ و بەرپرسی پێشووی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانان كه له ساڵی 1991 به‌شداربوون له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام كۆبۆوە. ئەو شاندە به‌سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌ڕاڵ جه‌ی گارنه‌ر به‌بۆنه‌ی یادی 25 ساڵه‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام سه‌ردانی كوردستانیان كردوه.
له دیداره‌كه، شاندی میوان سوپاسی سه‌رۆك بارزانی-یان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، ته‌نیا كورده ئه‌و دۆستانه له‌یاد ناكات كه یارمه‌تیداون و به شانازییەوە باسیان له یارمه‌تیدانیان بۆ كوردستان له 1991 كرد و سه‌رسامیان به‌رامبه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 25 ساڵی رابردوو نیشاندا.
شانده‌كه ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه، پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی نوێ ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كوردستان له‌پێناو پاراستنی بەهاكانی مرۆڤایەتی چەندە هەوڵی داوە و ڕۆشناییشیان خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و شاندە سه‌ربازییه، سوپاسی قاره‌مانێتی و ئازایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كرد، له رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و هاوخه‌میان بۆ قوربانیه‌كانیش نیشاندا.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك بارزانی، وێڕای سوپاس و پێزانینی بۆ شاندی میوان، بەگەرمی بەخێرهاتنی كردن و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی تۆكمه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان دا.
له بارەی رۆڵی ئه‌و تیمه سه‌ربازییه‌ی له ساڵی 1991 به‌شداربوون له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی ژێر ده‌ستی نه‌بینی بێ، به‌های ئازادی نازانێ. ئێمه ئه‌و كاته له‌دۆخی مان و نه‌مان بووین، ئێوه هاتن یارمه‌تی گه‌لی كوردستانتاندا، به‌و یارمه‌تیه و بڕیاری دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، كاریگه‌ریتان هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕینی ڕوانگەی سیاسیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به دۆزی كورد.
شاندی میوان داوایان له‌سه‌رۆك بارزانی كرد له‌باره‌ی دۆخی به‌ره‌كانی جه‌نگ و شه‌ڕی مووسڵ به‌رچاوڕوونیان پێبدات، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقیه‌كان له مووسڵ و ده‌ووره‌به‌ری سه‌ركه‌وتنی باشیان تۆمار كردوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئاینده ده‌بێ، مافی پێكهاته‌كانی ئه‌و شاره بپارێزرێ.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی، ته‌ئكیدی له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانێتی شه‌ڕی دژ به داعش كرد و هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی دژ به داعشی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئێمه و هاوپه‌یمانان له كۆمه‌ڵێك به‌های مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شین و پێكه‌وه له دژی تیرۆریستان ده‌جه‌نگین بۆ چه‌سپاندنی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تی
payamner-
