لە سۆران دەیەمین فێستیڤاڵی مەولوود ساز کرا
م. وەیسی سەعید، بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 10-12-2016 وەك رێزگرتنێك لە ساڵیادی لەدایكبوونی حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران، بە ئامادەبوونی د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینیی بە وەكاڵەت و د.عەبدولڵا مەلاویسی، سەرۆكی یەكیەتیی زانایان و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی ئیداری و حزبی و ئەفسەرانی پێشمەرگە و میوانان و مامۆستایانی ئایینی دەیەمین فێستیفاڵی مەولوودمان لە هۆڵی بۆنەكانی سۆران ساز دا."
بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئایینیی سۆران، ئاماژەی بەوەش دا، "لەو فێستیڤاڵەدا، وێڕای ئەوەی كە ئەم یادە پیرۆزە، بە چەندین وتار و شیعر و سرودی ئایینی بەرز ڕاگیرا، هەروەها جەخت لە پێكەوەژیانی سەرجەم ئایینەكان كرایەوە و هەموو لایەكیش پشتگیریی خۆیان بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان دووپات كردەوە، كەلە سایەی ئەوانەوە ئێستا ئێمە ئازادین و بە سەربەرزی یادە پیرۆزەكان دەكەینەوە."
باسنیوز
