پەرلەمانتارێک: کاتییەتی پارتی بەرەیەک لەبەغدا دروست بکات
ڕێناس جانۆ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نووسینێکدا دەلێت: "ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی پارتی بمانه‌وێت فریای هەندێک شت بکه‌وین له به‌غدا ده‌بێ به زووترین کات به‌ره‌یه‌کی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له (لیستی وەتەنییە، ئەنجومەنی باڵا، ره‌وتی سەدر و بەدر) دورست بکه‌ین و یه‌که‌م هەنگاویشمان لابردنی سەلیم جبووری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئارامی شێخ محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بێ.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌م هەنگاوه نه‌نێین ده‌بێ چاوەڕێ بین خه‌ڵکی سوک و ڕیسوا سوکایه‌تی به هه‌موو پیرۆزیه‌کانمان بکه‌ن که چۆن سوکایه‌تی به خێزانێ سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی گه‌ل و نیشمانمان کرا".
ئەم قسانیە جانۆ، لە کاتێکدا دوو ڕۆژپێش ئێستا، سروە عەبدول واحید، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکانی عێراق رایگەیاندبوو کە بەهۆی نەبوونی پارەوە کەس و کاری پێشمەرگە لەشی خۆیان دەفرۆشن ئەمەش کاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێنا.
باسنيوز
