به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: بێ ویژدانییه‌ بایكۆت به‌رده‌وام بێت

 به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی: بێ ویژدانییه‌ بایكۆت به‌رده‌وام بێت
به‌ڕێوبه‌ری پێشووی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئاما بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌ڕووی قوتابیاندا، كاره‌ساته‌ و بۆ نه‌وه‌ی نوێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌.

دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری پێشووی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ڕایگه‌یاند: "كاره‌ساتێكی گه‌روه‌یه‌ بایكۆت له‌لایه‌ن مامۆستایانی ناڕازییه‌وه‌ به‌رده‌وام بێت، چونكه‌ پڕۆسه‌ی خوێندن لاواز ده‌كات، دواجار ده‌بێته‌ په‌كخستنی پڕۆسه‌ی خوێندن". به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، ئه‌وه‌ش ڕوون كرده‌وه‌: "ئه‌گه‌ر بایكۆت به‌رده‌وام بێت، ساڵێكی دیكه‌ منداڵی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ ده‌بێ له‌ ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه‌ بچێته‌ قوته‌بخانه‌، بێگومان ئه‌مه‌ش بۆ نه‌وه‌ی نوێ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌".


گوتیشی: "بێویژدانییه‌ بایكۆتی مامۆستایان به‌رده‌وام بێت، ھیوادارم له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ده‌رگای قوتابخانه‌كان، به‌ڕووی قوتابیاندا بكرێنه‌وه‌".












باسنیوز
Top