پڕۆژەی چاككردنی ڕیگەوبانی ڕواندز و گوندەكانی دەستی پێ کرد
كوێستان ئەحمەد، قائیمقامی ڕواندز، ڕایگەیاند، "دوای هەوڵێكی زۆر توانیمان بە هاوكاریی شارەوانی ڕواندز و بەڕێوەبەرایەتیی چاككردنەوەو ڕێگەوبانی هەولێر، دەست بكەین بە تێكەڵە ڕێژكردن و فراوانكردنی چەند شەقامێكی سەنتەری قەزای ڕواندز، كە ئەو پڕۆژەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەمەش دەتوانرێت زۆر لە ئاستەنگەكانی بەردەم هاتوچۆوی هاووڵاتییان چارەسەر بكرێت."
قائیمقامی ڕواندز گوتیشی "جگەلە شەقام و كۆڵانەكانی سەنتەری شارۆچكەی ڕواندز، خۆشبەختانە توانیمان ڕێگەی گوندی پیرسوان و تێكەڵەڕێژ بكەین، هەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبێت لەپێناوی ئەنجامدانی پڕۆژە سەرتاییەكان و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكانی هاووڵاتیان بەپێی توانا و ئەو ئیمكانیەتەی لەبەردەستماندایە."
باسنیوز
