رۆژنامەنووسانی كەركووك داوای ئاشكراكردنی بكوژی محەمەد سابت دەكەن
مەھدی زرار سەرۆكی لقی كەركووككی سەندیكای رۆژنامەنووسان گوتی: "بە ھەر پاساوێك كاتێك كەسێك دەكوژرێت، پێویستە دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لێكۆڵینەوەی تەواو لەسەر رووداوەكە بكەن و بكوژانی بدۆزنەوە، چونكە تیرۆركردن تۆقاندنی بەدواوەیە، بەتایبەتی رۆژنامەنووسان ھەمووكان لە مەیدان ئامادەییان ھەیە، بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی بۆ رۆژنامەنووسان پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەكان بەجیددی بێنەسەرخەت و بكوژەكە ئاشكرا بكەن".
گوتیشی: "لەماوەی رابردوودا بەردەوام كارمان لەسەر ئەوە كردووە كە گرنگی بە كەیسەكانی توندوتیژی دژی رۆژنامەنووسان بدرێت، بەڵام بەداخەوە ئەو كەیسانەی كە ئەحزاب و لایەنەی گەورەی لەپشتەوەیە بۆ تیرۆركردنی رۆژنامەنووسان ھەروا بە ئاسانی ئاشكرا نابێ، لەگەڵ ئەوەشدا نابێ ئێمە بێ ئومێدبین".
k24-
