''سەیرە بە دەنگی خەڵکی هەرێم چووبێتە بەغدا و پشتیشی تێ بكا!''

   	 	 ''سەیرە بە دەنگی خەڵکی هەرێم چووبێتە بەغدا و پشتیشی تێ بكا!''
(د.حەمید باڤی) دەڵێ، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق رووی دا، زەنگێکی مەترسیداره‌ بۆ هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێ ''سەیرە پەرلەمانتار بە دەنگی خەڵکی هەرێم چووەتە بەغدا کەچی پشتی حکوومەتی بەغدا دەگرێ.''


(د.حەمید باڤی) ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ''پێویست بوو بەرلەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئامادە بكرێت، پرسیان بە هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی هەرێم بكردایە نەك بەو شێوە سەقەتەی ئێستا بودجە رەوانەی پەرلەمان بكرێت. دیاره‌ كه‌ عەقلیەتی خۆسەپاندن هەر ماوە لە عێراقدا و خەڵكێك هەر دەیەوێ بەدەنگدان خۆی فەرز بكات، بێئەوەی ئەو خەڵكە بگەڕێتەوە بۆ دەستووری عێراق كە مافی گشت پێكهاتەكانی پاراستووە، خۆ ئەگەر بەو شێوەیە بێ، هەموو كات پێكهاتەیەك مافی پێكهاتەیەكی دیكە دەخوات، ئاخر زۆر زەحمەتە كار لەگەڵ ئەو عەقڵیەتەدا بكرێت، ئەوەی ئەمڕۆیش لە پەرلەمانی عێراقدا رووی دا، دەرگایەكی بۆ دابەشكردنی عێراق كردەوە بۆ هەرسێ هەرێمی شیعە و سوننە و كورد.''

(حه‌مید باڤی) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕیه‌، پێناچێ یاسای بودجەی عێراق جێبەجێ بکرێت، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، عێراق نیەتی باشی بەرانبەر هەرێم نkdpو هەرێمیش ناچێتە ژێر باری یاساكانی حکوومەتێکه‌وه‌ کە هیچ حیساب بۆ هەرێم نەکات، بۆیە هەرێم قەبووڵی نابێ کە بەغدا بە ئارەزووی خۆی یاری بە نەوتی هەرێمه‌وه‌ بکات.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كورد له‌ به‌غدا هۆشداریی دا له‌وه‌ی، لێکترازای فراکسیۆنە کوردستانییەکان مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ده‌شڵێ، ''سەیرە پەرلەمانتار بەدەنگی خەڵکی هەرێم چووەتە بەغدا و نوێنەری خەڵکی هەرێم بێ، کەچی پشتی بەغدا دەگرێ، ئاخر ئەوەی ئەمڕۆ روویدا زەنگێکی مەترسیدارە و پێویستە پەندی لێ وەربگیرێ.. خۆ هیچی بۆ پێشمەرگە تێدا نەبوو، بۆ بەرژەوەندیی خەڵکی کوردستانیش نەبوو، جا بۆیە کە بەغدا ددان بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نەنێ، ئاخر چۆن مووچەیان بۆ دەنێرێ.''
kdp-
Top