تاوەکو ئێستا نزیکەی ١٠٠ھەزار ئاوارەی موسڵ ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە
بەرپرسی بەشی پەنابەر و رەوەندی کوردی لە بەرێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران "نەزھەت حوسێن" بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: "ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە موسڵ ڕوویان لە ھەرێمی کوردستان کردووە لە دوای دەسپێکردنی پرۆسەی رزگاکردنی موسڵ گەیشتۆتە نزیکەی١٠٠ھەزارکەس کە ٧٧ھەزار و ٤٩کەس ناویان تۆمارکراون و نزیکەی ٣ھەزار کەسیشیان گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵەکانیان یاخود چوونەتە لای خزم و کەس و کاریان."
نەزهەت حوسێن گوتی: لەئێستادا ٩ھەزار و ٩٩٧خێمە ئامادەیە بۆ ئاوارەکان کە چوار ھەزار و٦٨٠ خێزانی تێدایە و ئەوانەی دیکەش بۆ ئەو ئاوارانە ئامادەکراون کە لە موسڵ روو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
حوسێن روونی کردەوه: نزیکەی ١٠ھەزار و ٥٠٠پارچە کەل و پەلی ناوماڵ بە ھەموو جۆرەکانیەوە بەسەر ئاوارەکان دابەش کراون کە لەلایەن حکومەتی ھەرێم و رێکخراوە خێرخوازیەکان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دابین کراون و جگە لەوەش بنکەی تەندروستی ٢٤سەعاتی لەلایەن حکومەتی ھەرێم بۆ ئاوارەکان دابین کراوە.
راشیگەیاند، ھاوکاریەکانی حکومەتی عێراق بۆ ئاوارەکان کەمە و وەکو پێویست نیە، چونکە سەرەڕای ئەوەش ھاتنی ئاوارەکان بەردەوامە.
payamner -
