بارزانى: شه‌رمه‌زارى بۆ ئه‌وانه ده‌مێنێته‌وه ئاڵاى كوردستان ده‌سووتێنن
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، كه له ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
جێى ئاماژه‌يه، دوێنى له شارى قاميشلۆ مانگرتنێك له دژى ده‌ستگيركردنى ئه‌ندام و به‌رپرسانى ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌نجامدراو و رێكخستنى گه‌نجانى شۆرشگێڕى سه‌ر به پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ناسراو به په‌يه‌ده، هێرشيان كرده سه‌ر گردبوونه‌وه‌ى مانگرتووه‌كان و له ئه‌نجامدا 5 هاووڵاتى بريندار بوون.
هه‌روه‌ها شه‌وى رابردوو، هێرشكرايه سه‌ر باره‌گاى نووسينگهى خۆجێى ئه‌نه‌كه‌سه له شارۆچكه‌ى عاموودا و ئاڵاى كوردستان خرايه خواره‌وه و سووتێندرا و سووكايه‌تى به سيمبووڵهكانى نه‌ته‌وه‌يى كورد كران.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی خەڵكی خۆڕاگری شاری عامودا دەكەم، كە بەرگریكاری ڕەسەنایەتی و نیشتیمانپەروەری و بەها بەرزەكانی گەلی كوردستانن. دەستخۆشیتان لێ دەكەم كە بە پشوودرێژی و بەرخودانتان ئاڵای كوردستان دەپارێزن كە ئاڵای خوێنی شەهیدان و هێمای پێكەوەژیان و ئاشتیخوازییە.
لەوە دڵنیاتان دەكەمەوە كە ڕێچكەی نیشتیمانپەروەری و گیانی كوردایەتی و ڕەسەنایەتی سەردەكەوێت و شەرمەزاری بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە كە ئاڵای كوردستان دەسووتێنن و گەنج و لاوی كورد ئەشكەنجە و ئازار دەدەن و، دواجار باجی ئەو تاوانانەیان هەر دەدەن.
k24-
