كه‌ركووك.. هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خوێندنى به‌شی كوردى ده‌درێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/10/2016، شێرزاد ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنی به‌شی كوردى له كه‌ركووك، ڕاى گه‌یاند: "مامۆستایانی به‌شى خوێندنى كوردى له كه‌ركووك ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنى موچه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌بڕن، ئێمه‌ش لاى خۆمانه‌وه پشتگیری ئه‌و داوایه‌ى مامۆستایانمان كردووه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنى گرفته‌كانى خوێندنى به‌شی كوردیمان داوه، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ناكرێت ده‌رگای قوتابخانه‌كان دابخرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی خوێندنى كوردى له كه‌ركووك، گوتیشی: "پێویسته ئێمه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ دۆخی ئێستای خوێندنى به‌شى كوردى بكه‌ین، له به‌ر ئه‌وه‌ى له كه‌ركووك، ئه‌لته‌رناتیفی خوێندنى كوردى هه‌یه كه ئه‌ویش خوێندنى عه‌ره‌بییه، ئێستاش ئه‌گه‌ر ده‌رگاى قوتابخانه كوردیه‌كان دابخرێت ئه‌و كاته خه‌ڵك منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه به‌ر خوێندنى عه‌ره‌بی".
باس‌نیوز
