دھۆک.. پلانی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ شەڕی مووسڵ داندرا

 دھۆک.. پلانی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ شەڕی مووسڵ داندرا
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک ڕای گەیاند، پلانی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە داندرا کە چوار شوێن بۆ کاتی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ دیاری کراوە.

د. نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دھۆک ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتنی دھۆک و ئاکرێ لە ئامادەباشی دان و بانکی خوێن ھەموو ئامادەکارییەکیان بۆ دابینکردنی خوێن کردووە. گوتیشی: “ئەو کاتەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ دەست پێ دەکات، نەخۆشخانەی شێخان بۆ میحوەری باشیک بەکار دەھێندرێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە کە دوو یەکەی مەیدانیی چارەسەری لە بەرەکانی شەڕ دادەندرێن کە لە لایەن ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوورەوە داندراون، یەکێکیان لە ناوچەی (ئەلقوش) و ئەوەی دیکەش لە ناوچەی (ڕەبیعە) دەبێت کە مەبەست لێیان بەھاناوەچوونی ئاوارەکانی مووسڵە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکە.














باسنیوز
Top