ماکگۆرک: بۆ رزگاركردنەوەی موسڵ پێشمەرگە كاریگەرترین هێزە
لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی وادەى دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەى موسڵ، برێت مەکگۆرگ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە "دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ کاتێک دەست پێدەکات کە حەیدەر عەبای سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایبگەیەنێت".
مەکگۆرگ دەشڵێت "هەر شتێک لەسەر دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکە پێش ڕاگەیاندنەکەی عەبادی بوترێت، دوورە لەڕاستیەوە و تەنیا پێشکەوتنی ڕووداوەکانە و هیچ تر".
ئەو وتانەی نوێنەرى تایبەتى باراک ئۆباما لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لەدوای ئەوە دێت، کە ماوەى چەند ڕۆژێکە جموجوڵە سەربازییەکان و کۆکردنەوە و ناردنی هێز لە لایەن سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەوە لەسنوری پارێزگای نەینەوا دەستیپێکردەوە و چەندین لیواو هێزی جیاجیا ڕەوانەى میحوەرەکان کراون.
