عه‌بادى: رێگه به داگيركارى توركيا ناده‌ين و ناهێڵين به‌شدارى شه‌ڕى مووسڵ بكات
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند, عێراق ناتوانێت به ته‌نيا داعش له مووسڵ ده‌ربكات و ئه‌و هێزه توركييهى له نزيك مووسڵدان, ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه ده‌كه‌ن هيچ هێرشێك نه‌كرێته سه‌ر توركيا.
گوتيشى: توركيا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شدارى له شه‌ڕى مووسڵدا بكات و ئه‌نقه‌ره توركيا رێگه نادات هيچ رێكخراوێك ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر مووسڵدا.
له وه‌ڵامى ئه‌و وتانه‌دا كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى به توندى وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دايه‌وه و رايگه‌ياند, بوونى هێزى توركيا له باشيك كارێكى ناڕهوايه و عێراق رێگه نادات توركيا هيچ جۆره بهشدارييهك له شه‌ڕى مووسڵدا بكات.
گوتيشى: ئێمه داوامان نه‌كردووه توركيا هێز ره‌وانه‌ى عێراق بكات و ئه‌گه‌ر به‌رپرسانى توركيا راست ده‌كه‌ن با به‌ڵگه بخه‌نه‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: رێگه ناده‌ين هيچ هێزێكى داگيركه‌ر بێته ناو خاكى عێراقه‌وه.
k24-
