به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ته‌ندروستی دهۆك ئاماده‌كاریى ته‌ندروستى بۆ ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى موسڵ ده‌كات

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ته‌ندروستی دهۆك ئاماده‌كاریى ته‌ندروستى بۆ ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى موسڵ ده‌كات
ئه‌مڕۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پاریزگاى دهۆك؛ دوو كۆبوونه‌وه‌ له‌باره‌ى ئاماده‌كارى ته‌ندروستى بۆ ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى موسڵ ساز كران . له‌ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى پارێزگاكه‌ له‌ گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ى شێخان، له‌ سه‌ر چۆنییه‌تى پشتیوانىكردن له‌ پێشمه‌رگه‌ و پڕۆسه‌ى رزگاركردنى شارى موسڵ و چۆنییه‌تى پاراستنى ته‌ندروستى ئاواره‌كانى موسڵ گفتوگۆ كرا و رێنمایى پێویست ده‌ركرا .

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌ى دووه‌مى به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندروستیى دهۆك له‌ گه‌ڵ رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بوو له‌ سه‌ر پڕۆسه‌ى رزگار كردنى موسڵ و ئاماده‌كارى له‌وباره‌یه‌وه‌ .
Kurdistan-
Top