مه‌سرور بارزانی و باڵوێزی ئیتاڵیا ئامادەکارییەکانی ئازادکردنی مووسڵ‌یان تاوتوێ کرد
له دیدارێكدا، كه ئه‌لێساندرا دی پیپۆ كونسووڵسی ئیتاڵیا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و مه‌ترسی و ئاسته‌نگ و نیگه‌رانییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و قۆناغی دوای داعش و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا له‌پێناو به‌رقه‌رابوونی ئاشتی و پاراستن له سه‌قامگیری دووپاتیان له دیالۆگ و رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كان كرده‌وه.
په‌یوه‌ست به‌وه مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه پێویسته هه‌موو هه‌ستیارییه‌كان له‌به‌رچاو بگیردرێن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه به‌شداربووه‌كان كۆنترۆڵ نه‌كرێ ڕه‌نگه شه‌ڕی تایفی و پاكتاوی ره‌گه‌زی ڕوو بدات.
له‌لای خۆیه‌وه ماركۆ كارنێلۆس بالیۆزی ئیتاڵیا له عێراق باسی له ڕۆڵی مه‌یدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئیتاڵیاوه كه‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر ده‌گاته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
له كۆتایی دیداره‌كه بالیۆزی ئیتاڵیا له عێراق دیارییه‌كی سیمبۆڵی پێشكه‌شی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد و دووپات له درێژه‌دان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
باسنيوز
