پێشمه‌رگه فه‌رمان له بارزانی وه‌رده‌گرن نه‌ك له عێراق
به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دایڕشتووه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی عێراقی رۆڵی سه‌ره‌كییان ده‌بێت له‌و شه‌ڕه‌دا، هه‌روه‌ها توركیا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئێرانیش هیچ لارییه‌كیان نییه له پاككردنه‌وه‌ی داعش له عێڕاق. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، دوای نه‌مانی داعش كام هێز ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتدار له مووسڵ؟ یاخود كێیه ئه‌و هێزه‌ی رێگه‌ی پێ ده‌درێت بچێته ناو سه‌نته‌ری مووسڵه‌وه؟
تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكی به‌شداربووی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. به‌ڵام توركیا له ئێستاوه ترسی هه‌یه شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره روو له وڵاته‌كه‌ی بكات، به‌تایبه‌ت (یه‌ك ملیۆن و نیو) هاووڵاتیی مووسڵ.
سایتی (جه‌زیره‌ی توركی) له 10 پرسیاردا باسی له چۆنیه‌تیی ئۆپه‌راسیۆن و ئه‌و هێزانه‌ی ده‌یانه‌وێت بچنه ناو سه‌نته‌ری مووسڵه‌وه وروژاندووه.
پرسیاری یه‌كه‌م: كێ به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات؟
هێزه‌كانی عێڕاق و هێزی پێشمه‌رگه به‌شداریی شه‌ڕی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به فڕۆكه‌ی ئێف 16 له ئاسمانه‌وه بۆردومانی داعش ده‌كه‌ن.
پرسیاری دووه‌م: كێ سه‌نته‌ری مووسڵ ده‌پارێزێت و ده‌كه‌وێته ده‌ستی كام هێز؟
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌رپرسانی سه‌ربازیی عێڕاق بۆ سایتی ناوبراویان باس كردووه، حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی و هه‌رێمی كوردستان رێك كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نته‌ری ئه‌و شاره بكه‌وێته ده‌ست هێزه عێڕاقییهكانهوه.
پرسیاری سێیه‌م: عێڕاق و هه‌رێمی كوردستان چۆن توانییان له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ رێك بكه‌ون؟
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، حكوومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌دوای مانگی 3ه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ده‌ستی داعشیان ده‌رهێناوه له‌وێ جێگیر بكرێن و بمێننه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگ ده‌بێت له‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق بچنه ناو مووسڵه‌وه.
واشنتۆنیش پێی باشه پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه‌ی كه لێیه‌تی زیاتر پێشڕه‌وی نه‌كات، هه‌روه‌ها هێزی سوننه‌ی عێراقیش بچێته ناو سه‌نته‌ری مووسڵه‌وه. ئه‌مه و ئه‌مه‌ریكا رۆڵێكی زۆر سه‌ره‌كیی هه‌بووه له نزیككردنه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه‌ی گرنگه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا، هێزه‌كانی عێراق ئه‌و شوێنانه به‌كار ده‌هێنن كه پێشمه‌رگه‌ی لێییه بۆ چوونه ناو مووسڵ، به‌ڵام پێشمه‌رگه به هیچ شێوه‌یه‌ك فه‌رمان له عێراق وه‌رناگرێت، به‌ڵكو فه‌رمان له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن.
پرسیاری چواره‌م: ئایا هێزه شیعه‌كان به‌شداریی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كه‌ن؟
زۆربه‌ی دانیشتوانی مووسڵ سوننه‌ن، كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌موویان سوننه‌ن، بۆیه ئه‌مه‌ریكا زۆر ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت به به‌شداریكردنی هێزه شیعه‌كان له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا. ئازادكردنه‌وه‌ی ئه‌نباریش باشترین به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێزه شیعه‌كان نموونه‌یه‌كی جوانیان پێشكه‌ش نه‌كرد و ئازارێكی زۆری هاووڵاتییانی ئه‌نباریان دا، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوننه‌مه‌زهه‌ب بوون.
بۆیه پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ریكا له‌و رووه‌وه قه‌ناعه‌تی به حكوومه‌تی عێراق كردبێ كه هێزه شیعه‌كان به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕه نه‌كه‌ن، به‌ڵام عێراق داكۆكی ده‌كات به‌وه‌ی هێزه شیعه‌كان به‌شداریی شه‌ڕی مووسڵ بكه‌ن، بۆیه رێككه‌وتنی كۆتایی له‌وباره‌یه‌وه نه‌كراوه.
پرسیاری پێنجه‌م: ئایا په‌كه‌كه به‌شداریی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات؟
ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نییه په‌كه‌كه به‌شداریی ئه‌و شه‌ڕه بكات، به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ بوونی ده‌بێت و به‌شداری ده‌كات. سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان بۆ سایتی ناوبراو ئاشكرایان كردووه، مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه له شنگال هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی مووسڵ به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكه‌ن.
پرسیاری شه‌شه‌م: هه‌ڵوێستی توركیا چی ده‌بێت؟
توركیا ناره‌حه‌ته به به‌شداریكردنی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ. توركیا و ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانی یه‌كترین بۆ له‌ناوبردنی داعش، به‌ڵام كاتێك ئه‌مه‌ریكا له سووریا هاوكاریی په‌كه‌كه‌ی (تێبینی: یان یه‌په‌گه؟)ی كرد تا چه‌ند شوێنێكی گرنگ له داعش پاك بكاته‌وه، توركیا نیگه‌رانیی ده‌ربڕی. بۆیه به دڵنیاییه‌وه توركیا رازی نابێت په‌كه‌كه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا رۆڵی هه‌بێت.
پرسیاری حه‌وته‌م: توركیا بۆچی ناڕه‌حه‌ته له به‌شداریكردنی هێزی شیعه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا؟
له عێراقدا 7 ملیۆن عه‌ره‌بی سوننی هه‌ن، ئێران هێزێكی باڵاده‌سته له عێراق، به‌تایبه‌ت له ناوچه شیعه‌نشینه‌كان. ئێران ده‌یه‌وێت له شاره سوننییهكانیشدا خۆی حاكم بێت، بۆیه توركیا له‌و رووه‌وه نیگه‌رانه و نایه‌وێت له ناوچه سوننییه‌كان ئێران باڵاده‌ست بێت. هه‌ر ئه‌و هۆكاره‌شه وای كردووه توركیا ناڕه‌حه‌ت بێت به به‌شداریكردنی هێزی شیعه، چونكه دانیشتوانی مووسڵ هه‌مووی سوننی مه‌زهه‌بن.
پرسیاری هه‌شته‌م: سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی هێزه‌كانی توركیا له باشیك چی بوو؟
توركیا ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه هێزێكی له كامپی باشیك جێگیر كردووه بۆ راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه سوننییه‌كان. هۆكاری بوونی ئه‌و هێزه‌ی توركیایش راهێنانی ئه‌و 2 هێزه‌یه بۆ كاتی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق به فه‌رمی داوای له توركیا كرد هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه. هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی عێڕاقیش هێزی توركیای به داگیركا‌ر وه‌سف كرد.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌و رووه‌وه پشتگیریی له توركیا كرد، چونكه ئه‌و هێزه راهێنان به پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و له كاتی ئۆپهراسیۆنهكهیشدا هێزی پێشمه‌رگه فه‌رمان له بارزانی وه‌رده‌گرێت نه‌ك له توركیا. بیناڵی یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیایش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی دا كه هێزه‌كانی توركیا له باشیك ده‌مێننه‌وه و ده‌رناچن.
پرسیاری نۆیه‌م: رۆڵی ئه‌و هێزه‌ی باشیك چی ده‌بێت؟
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی توركیا راهێنانی سه‌ربازی به 3 هه‌زار سه‌ربازی عێراقی و پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و هێزه‌ی پێ گرنگه له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵدا. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌مه‌ریكا به توركیای گوتووه ئه‌و هێزه‌ی باشیك ده‌بێت فه‌رمان له حكوومه‌تی عێراق وه‌ربگرن نه‌ك توركیا، تا ئێستاش توركیا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه كه هێزه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و هێزه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه راهێنانیان پێ كراوه، راسته‌وخۆ فه‌رمان له بارزانی وه‌رده‌گرن.
پرسیاری ده‌یه‌م: هاووڵاتییانی مووسڵ چی‌یان لێ به‌سه‌ر دێت؟
له‌ناو مووسڵدا 1.5ملیۆن هاووڵاتیی سڤیل هه‌ن، له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردووش‌دا خه‌ڵكێكی زۆری ناو مووسڵ هه‌وڵی راكردنیان داوه و به‌شێكیان بۆ شوێنه ئارامه‌كانی سووریا و به‌شێكی زۆریشیان بۆ هه‌ولێر كۆچیان كردووه.
ئێستایش كه ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ نزیك بووه‌ته‌وه، ئه‌نكه‌را و عێڕاق كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هاووڵاتییانه روویان له توركیا كرد چۆن پێشوازییان لێ بكرێت. توركیا به‌ئاشكرا به عێڕاقی گوتووه ئه‌وان توانای وه‌رگرتنی ئه‌و هه‌موو ئاوارهیهیان نییه، به‌تایبه‌ت دابینكردنی پێداویستیی ته‌ندروستی و خواردن و په‌روه‌رده.
باسنيوز
