باڵوێزی ئیتاڵیا بارزانی لە هەوڵەكانی وڵاتەكەی ئاگادار دەكاتەوە
ئەمڕۆ، شەممە 15/10/2016 لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ماركۆ كارنێلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، بارزانیی لە هەوڵەكانی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدان، مەشق و ڕاهێنانی پێشمەرگە، هەروەها پاراستن و نۆژەنكردنەوەی بەنداوی مووسڵ لەلایەن ڕاوێژكار و ئەندازیارانی ئیتاڵیا ئاگادار كردەوە.
هەروەها باڵوێزی ئیتاڵیا، سوپاسی هاوكاری و ئاسانكاریی لۆجستیكیی هەرێمی كوردستانی بۆ هێزەكانی ئیتاڵیا كرد. وێڕای دەڕبڕینی نیگەرانیی وڵاتەكەی لە قۆناغی دوای داعش، بۆ سەركردایەتیكردنی شەڕی دژی تیرۆریستان و هەروەها سەردانە سەركەوتووەكەی بۆ بەغدا، دەستخۆشی لە بارزانی كرد.
هەر لەم كۆبوونەوەیەدا ئۆپەڕاسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە خرانە بەرباس و گفتوگۆ، بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە لە شەڕی تیرۆریستاندا پێویستە بۆ هەموو لایەك لەناوبردنی تیرۆر، تاكە ئەجێندا بێت.
باسنيوز
