کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەبێ ناوەندی بڕیار دەستی پێکرد

 کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی بەبێ ناوەندی بڕیار دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی دەستی پێکرد و رێوشوێنێکی ئەمنیی توند گیراوەتە بەر.



کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2016 لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە بێ ئامادەبوونی سەرکردەکانی ”ناوەندی بڕیار“، دەستی پێکرد.



بەپێی زانیارییەکان، پاسەوانانی مەکتەبی سیاسیی رێگرییەکی زۆریان لە رۆژنامەنووسان کردووە و پێیان راگەیاندوون، کە نابێ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی دوور بکەونەوە.



پێشتر ناوەندی بڕیاری یەکێتی، کە رۆژی 1ـی ئەیلوولی رابردوو لەلایەن کۆسرەت رەسوڵ عەلی و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سکرتێری گشتیی یەکێتی و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی و سەربازیی یەکێتی پێکهاتووە، هۆشداریی دا باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی لەوەی کۆبوونەوەکە دەبێتە هۆی لەتکردنی یەکێتی.









باسنیوز
Top