باڵی دەستڕۆیشتوو پێداگری لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکات

 باڵی دەستڕۆیشتوو پێداگری لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکات
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سەرکردایەتیی یەکێتی ئەنجام دەدرێت.



ڕابەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی، ڕاگەیاند: بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی یەکێتی نەدراوە، بەڵکو سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 15\10\2016، کۆبوونەوەکە ئەنجام دەدرێت.



بە گوتەی ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی دەبێت و ”ڕێژەی یاسایی تەواو دەکات“. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە هێشتا نازانن ئەنجامی گفتوگۆکانی دوو ڕۆژی ڕابردووی نێوان باڵی دەستڕۆیشتوو و ناوەندی بڕیاری یەکێتی چییە؟ بۆیە نازانن سەرکردەکانی ناوەندی بڕیار لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداری دەکەن یان نا؟



پێشتر نووسینگەی کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی بە دەرچوون لە پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە وەسف کردبوو و بە ”ڕاگەیاندنی لەتبوونی یەکێتی“ لە قەڵەم دابوو.




باسنیوز
Top