سەرۆک بارزانی و عادل عەبدولمەهدی، دۆخی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باسەوە

 سەرۆک بارزانی و عادل عەبدولمەهدی، دۆخی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باسەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیدا کۆ بووەوە و دۆخی سیاسیی عێراقیان خستە بەر باس و، گفتوگۆ لەبارەی ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ١٠ـی ،٢٠١٦ لە سەلاحەدین، (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە (عادل عەبدولمەهدی) سیاسەتمەدار و سەركردەی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەردانی (سەرۆک بارزانی) شاندی یاوەری بۆ بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و لەوبارەیەشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرز نرخێندرا.
K24-
Top