"چیک ڕاهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکات"
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئیلاف، فلادیمیر لوكوفیسكی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی چیك ڕایگەیاندووە كه‌تیبه‌ی 15 له ناوچەی بشین (باشووری ڕۆژئاوای چیك) ڕاهێنان به 11 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات له‌سه‌ر چۆنێتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه نه‌ته‌قێنراوه‌كان له سه‌ره‌تای نیوه‌ی دووه‌می ئەم مانگە و ڕاهێنانەکە ماوه‌ی یەک مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت و تایبه‌ته به هێزه‌كانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها سەرچاوەکەی وەزارەتی بەرگریی کۆماری چیک ئاماژه‌ی به‌وه كردووە كه تائێستا بە بڕی یەک ملیۆن و پێنجسەد هەزار یۆرۆ، چه‌ك و کەرەستەی سەربازی رەوانەی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە.
جێی باسە، حكومه‌تی چیك ساڵی ڕابردوو ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر فرۆشتنی 15 فڕۆكه‌ی سه‌ربازی له جۆری 159 به به‌های 27.5 ملیۆن یۆرۆ به حكومه‌تی عێراق.
Hawler-
