سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و سەردانی سەرۆک بارزانی شاندی یاوەری بۆ بەغدا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و باس لە ڕێگەچارەكان كرا بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەكان. هەردوولا جەختیان لەسەر دیالۆگ و لێكتێگەییشتنی نێوان لایەنەكان كردەوە بۆ چارەسەری گرفتەكان.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئامادەکارییەکان بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ و لەوبارەیەشەوە هەماهەنگی و هاوکاریی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانان بەرزنرخێندرا.
