سەرکردەیەکی یەکێتی باسی ناردنی داهاتی سلێمانی بۆ بەغدا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13\10\2016، ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی و ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، ئاشکرا کرد: “بەھچ شێوەیەک قەبوڵ ناکرێت ھیچ پارێزگایەکی ھەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر بودجەیەکی دیاریکراودا، داھاتەکەی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات، لە کاتێکدا ئێمە خۆمان حکوومەتمان ھەیە و دەبێ کار بکەین بۆ بەھێزکردنی حکوومەتەکەی خۆمان، نەوەکوو حکوومەتی خۆمان لاواز بکەین”. جەختیشی لەوە کردەوە: “پارێزگای سلێمانی ناتوانێ داھاتەکەی خۆی ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکات، چونکە ئێمە حکوومەتی خۆمان ھەیە”.
ئارێز عەبدوڵا باسی لەوە کرد کە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە حکوومەتی عێراقەوە بکات، بۆ ئەوەی داهاتەکەی بە بەغدا بدات و بودجەی بۆ ڕەوانە بکرێت، ئەوا لێی قەبوڵ ناکرێت، چونکە: “دەبێتە هۆکارێک بۆ لێکترازانی یەکڕیزیی نێو ماڵی کورد”.
باسنیوز
