حه‌شدى شه‌عبی دوو گه‌نجى كورد به‌كوشت ده‌دا
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م كرده‌وه‌ى چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبی كاردانه‌وه‌ى خه‌ڵكى خورماتووى لێ كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زۆری نه‌مابوو جارێكى تر شه‌ڕ له نێوان كورد و چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبی ڕوو بداته‌وه، به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كرا له لایه‌ن هێزه هاوبه‌شه‌كانى پێشمه‌رگه و حه‌شدى شه‌عبی له خورماتوو.
خه‌ڵكى خورماتوو له ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌نته‌رنێته‌وه، ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ى حه‌شدى شه‌عبیان به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه شه‌رمه‌زار كرد و به‌شێكى زۆریان له فه‌یسبووكد پرۆفیله‌كانیان كردبووه وێنه‌ى ئه‌و دوو گه‌نجه كورده.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهی له خورماتوو كه نه‌ویویست ناوى ئاشكرا بكه‌ین ڕای گه‌یاند: "چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی بێ خواستی خه‌ڵكه‌كه‌ى هێنراون بۆ ناو خورماتوو و ده‌وروبه‌ری ڕۆژانه كرده‌وه‌ى توندوتیژی به‌رامبه‌ر دانیشتووانى خورماتوو ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دواهه‌مین كرده‌وه‌شیان له گه‌ڕه‌كى سه‌ربازیى خورماتوو له خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به چه‌كدارانی حه‌شدى شه‌عبی ده‌ستڕێژی گولله به‌سه‌ر دوو گه‌نجى كورد ده‌كرێت، ئه‌وانیش ده‌شڵژێن و خۆیان به كۆنكریتێكدا ده‌كێشن و له ئه‌نجامدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
سه‌رچاوه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی، ئێستا ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ شه‌ڕیان له گه‌ڵ كوردا ده‌ست پێكردووه و جارێك ده‌ستڕێژی گولله له هاوڵاتیانى كورد ده‌كه‌ن و جارێكی تر ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بینا حكوومییه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان ده‌هێننه خواره‌وه و هاوكات 840 دۆنم زه‌وى به ناوى وه‌قفی شیعه‌وه تاپۆ كراوه كه ئه‌و زه‌ویانه كورده‌كانى خورماتوو بۆ له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌كارىان ده‌هێنان، له لایه‌كى تریشه‌وه كرده‌وه‌كانى حه‌شدى شه‌عبی بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى كورد و عه‌ره‌ب و توركمانی سوننه‌ى خورماتوو، ناوچه‌كه به جێ بهێڵن و ڕوو له شارى كه‌ركووك و شار‌و شارۆچكه‌كانى تری هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشكرای كرد، له به‌شێك له گه‌ڕه‌كانى خورماتوو و ئه‌و كورد و عه‌ره‌ب و توركمانه سوننیانه‌ى كه خانووه‌كانیان ده‌فرۆشن و كۆچ ده‌كه‌ن، زۆربه‌یان له لایه‌ن عه‌ره‌ب و توركمانه شیعه‌كانه‌وه ده‌كڕدرێن، به‌مه‌ش دیموگرافیای ناوچه‌كه دێته گۆڕین.
له‌باره‌ى گیان له‌ده‌ستدانى دوو گه‌نجه كورده‌كه‌ى خورماتوویش، رۆژی 7/10/2016، فاروق ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی خورماتوو، ڕای گه‌یاند: "دوو گه‌نجى كوردى دانیشتوى گه‌ڕه‌كى سه‌ربازى قه‌زاى خورماتوو، به ناوه‌كانى، ئه‌كره‌م جه‌میل حه‌مید، ته‌مه‌ن 23 ساڵ و عه‌لی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلێك ده‌بن و به مه‌به‌ستی چوونه‌وه‌یان بۆ ماڵ و له‌و كاته‌دا له بازگه‌یه‌كى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه ده‌ستڕێژی گولله ده‌كرێت به‌سه‌ریاندا، له ئه‌نجامى ئه‌و ده‌ستڕێژییه دوو گه‌نجه‌كه په‌شۆكاون و خۆیان به دیوارێكى كۆنكرێتیی نزیك له‌و بازگه‌ى حه‌شدى شه‌عبی كێشاوه و به سه‌ختى بریندار ده‌بن و پێش گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه‌ى گشتى خورماتوو، گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
باسنيوز
