فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لە چەند قۆڵێکەوە هێرش بۆ ناو مووسڵ ئەنجام دەدرێت
د. ئاراس حەسۆ میرخان، فەرماندەی پێشمەرگە لە محیوەری مەخموور و ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئاگادارین داعش بەشێک لە هێزەکەی کشاندووەتەوە و هێڵێکی بەرگریاین لە دەوروبەری مووسڵ دروست کردووە”. ئەوەشی ڕوون کردەوە کە هێڵی دووەمی بەرگریکردنی داعش، لە ناو سەنتەری شاری مووسڵە. دەشڵێت: “ئەم هەوڵەی داعش، لە ئەنجامی نزیکبوونەوەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵە”.
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە داعش هێزەکانی لە هێڵی یەکەمی بەرگریکردن کەم کردووەتەوەتەوە، بەڵام: “داعش دەزانێت بە کەوتنی مووسڵ، کۆتایی پێ دێت، بەڵام ئێمە داوا لە خەڵکی مووسڵ دەکەین، هاوکاریی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکە بکەن".
ئەوەشی نەشاردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەگەڵ دەست پێ کردنی ئۆپەراسیۆنەکە، لە چەند قۆڵێکەوە هێرش دەکەنە سەر مووسڵ و بە چەند قۆناغێک هەوڵی ئازادکردنەوەی شارەکە دەدەن.
باسنيوز
