خۆشترین دەنگی کوردانی ئەوروپا هەڵدەبژێرێت
کۆمەڵێک گەنجی وڵاتی سوید بەرنامەی کورستان ستارس بۆ هەڵبژاردنی خۆشترین دەنگی کوردانی تاراوگە ڕێکدەخەن و پێشکەشکاری بەرنامەکەش دەڵێت مانگی ١٢ ئەمساڵ بڕگەی کۆتایی پێشبڕکێکە لە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ بینەرانی ناوەوە و دەرەوەی کوردستان پەخش دەکرێت.
"کوردستان ستارس" پرۆژەی پێشبڕکێی خۆشترین دەنگی کوردانی تاراوگە نشینە و چەندین گەنجی هەر چوار پارچەی کوردستان بەشداریان تیادا کردووە.
لانە عەلی پێشکەشکاری بەرنامەی کوردستان ستارس بە خەندانی ڕاگەیاند: ئەم بەرنامەیە هاوشێوەی بەرنامە جیهانیەکانی ئیکس فاکتۆری و عەرەب ئایدل دەبێت بە مەبەستی خزمەتی هونەری کوردی و ناساندنی بەهرەمەندانی کوردی تاراوگە بە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.
Xandan-
