نەقیبێكی پێشمەرگە خەڵاتی باشترین ئەفسەری لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێبەخشرا

نەقیبێكی پێشمەرگە خەڵاتی باشترین ئەفسەری لەلایەن هاوپەیمانانەوە پێبەخشرا

نەقیبێكی هێزەكانی پێشمەرگە لەكۆتایی خولێكی مەشق‌و راهێناندا خەڵاتی باشترین ئەفسەری پێبەخشرا لەلایەن هاوپەیمانانەوە.

مەشق‌و راهێنانەكە بۆ ئەو لیوایەی وەزارەتی پێشمەرگە بوو كە لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە پڕچەكدەكرێت، هێزەكانی پێشمەرگە ماوەی سێ مانگ لەو مەشقەدا بەشداربوون، رۆژانە هەشت كاتژمێر مەشقیان كردووە.

"مەشقەكە لەلایەن هەشت دەوڵەتەوە سەرپەرشتی دەكراو راهێنانەنەكان لەسەر ئاستی فەوج بوو، تێیدا تاكتیكی هێرش‌و بەرگری سەربازی فێردەكراین، هەروەها چۆنیەتی راهێنان لەسەر ئەوچەكە نوێیانەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانانەوە پێشەكەشی پێشمەرگە كراوە بۆ شەڕی داعش" نەقیب رێبین رۆژبەیانی، ئەفسەری لیوای یەكی وەزارەتی پێشمەرگە وای وت.

نەقیب رێبین كە خەڵاتی باشترین ئەفسەری خولەكەی وەرگرتووە وتیشی"لەسەر ئاستی فەوج دوو بڕوانامەو دیارییەكیان پێبەخشیم، وەكو مەدالیای ئازایەتی، كە بریتیە لەحەربەیەكی سەربازی‌ لۆگۆی سوپای فینلەندای پێوەیەو نرخەكەی نزیكەی 3 هەزار دۆلاری ئەمریكییە".
Xandan-
Top