کورەك تیلیکۆم بوو بە سپۆنسەرى دایمۆند بۆ خولى دوانزەهەمین پیشانگاى نێودەولەتى هەولێر
هەموو ساڵێك، کورەك تیلیکۆم سپۆنسەرى پیشانگاى نێودەولەتى هەولێر دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەى پەڕۆشى کۆمپانیاکەمان دێت بۆ درێژەدان بە پاڵپشتییە بەردەوامەکانى بۆ کاروچاڵاکییە گەورەکانى ئابورى کەوا ڕۆلیان دەبێت لە بەرەوپێشبردنى ئابورى نیشتمانى.
هەروەها بۆ نیشاندانى ستراژییەتى کۆمپانیاکەمان، کە هەمیشە کۆششى کردووە بۆ پێشکەشکردنى تازەترین تەکنەلۆژیای پەیوەندییەکان بە بازارى کوردستان و عێراق، کورەك تیلیکۆم باشترین خزمەتگوزارى بۆ بەشداربووانى بە گونجاوترین نرخ دابین دەکات.
هەروەها کورەك بەشدارى لەم پیشانگایە دەکات لەڕێگەى کردنەوەی ژوورێکیگەورە، کە تێیدا خزمەتگوزارییەکانى بۆ میوانەکانى نمایش دەکات، کە پێکهاتوون لە هاونیشتیمانیان و کۆمپانیاکان و لایەنى حکومى کەوا هەموو ساڵێک بە رێژەیەکى زۆر سەرداني ژووریکورەك دەکەن بۆ وەرگرتنى زانیارییەکان لەبارەى خزمەتگوزارییەکانى کۆمپانیاکەمان و ئۆفەرە تازەکانمان کە هەمیشە بەشێوەیەکى زۆرباش پێشوازى لێدەکرێت لەلایەن سەرجەم چینوتوێژەکان.
ئەوەی لەم دواییەدا خزمەتگوزاریەکانی کورەك جیادەکاتەوە دەستەبەرکردنی ئینتەرنێتی نەوەی سێیەمە بۆ ئەوەی بەشداربووانی کورەك بتوانن خێراتر و ئاسانتر ئینتەرنێت بەکاربهێنن و لە پەیوەندی بەردەوام دابن لەگەڵ جیهاندا هەروەها ژیانی رۆژانەیان ئاسانتر بکات.
هەر بەم بۆنەیەوە، کورەك بانگێشتى هەمووان دەکات بۆ سەردانکردنى ژوورەکەیلە پیشانگاى نێودەولەتى هەولێر تاکو بتوانن سوودمەندبن لەم ئۆفەر و خزمەتگوزارییە جیاوازانەى کە کورەك بەدرێژایی پیشانگاکە پێشکەشیان دەکات. لە کاتی پڕکردنەوەی هێڵەکانیان بە بەهای 10 هەزار یان زیاتر لەڕێگەى پڕکردنەوەى ئەلیکترۆنى لە ژووری کورەك لە پیشانگاکە, بەشداربووانى پریپەید باڵانسى خۆڕایی بەرێژەى 30%ى لەگەڵ 4 گێگابایت ئینتەرنێتی خۆرایی وەردەگرن.لەچوارچێوەی ئۆفەرە نایابەکانی تری کورەك لەکاتی کرینی هەر کام لە ئامێرەکانی کورەك بۆ ئینتەرنێت (MiFi, USB Dongle)پاکێجی ئینتەرنێتی بەخۆڕایی بە بەهای 20گێگابایت دەدرێت بۆ ماوەی یەك مانگ بۆ ئەوانەی ئامێری MiFiدەکرن کە دتواندرێت ئینتەرنێت بەسەر 10 کەس دابەش بکاتو 10گێگابایت بۆ ماوەی مانگێک دەدرێت بە ئەوانەی ئامێریUSB Dongle دەکرنلە پێشانگاکە. هەروەها رۆژانە 31 خەلاتی بەهاداری ئامەدەکردوە بەڕێگای تیروپشك دەبخشرێت بۆ ئەوانەی هێڵێکی کورەك دەکرن لە پێشانگاکە یان یەك لە ئامێرەکانی ئینتەرنێت (MiFi, USB Dongle) دەکردن.
