لەبەر حەشدیشەعبی شەڕی گرتنەوەی حەویجە جارێ هەڵنەگیرساوە
حوسێن یەزدانپەنا فەرماندەی ھێزەکانی پارتی ئازادی کوردستان ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی حەویجە نەکراوە، چونکە حەشدیشەعبی دەیەوێت بێن لە میحوەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە ھاوشانی ھێزی پێشمەرگە لەو پرۆسەیەدا بەشداری بکەن، کە پێشمەرگەش ڕازی نییە و ھەرگیز ئەمە قبووڵ ناکات."
حوسێن یەزدانپەنا گوتیشی، حەشدیشەعبی نیازی باش نییە و ئەمەشی بۆ چەند مەبەستێکە، لەوانە دەزانن کە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لەگەڵ پێشمەرگە نەبێت لەگەڵ ئەوان تەنھا ھاوکاریان ناکەن و جگە لەوەش دەیانەوێت بێنە ئەو ناوچانە لەبەر ئەوەی چەند بیرە نەوتێکی لێیە بۆ ئەوەی دەستی بەسەردا بگرن و لە داھاتووش ئەمە بۆ کورد دەبێتە کێشە لەگەڵ ئەوان، بۆیە ڕێگە نادرێت حەشدیشەعبی بێنە ئەو ناوچانە.
یەزادانپەنا زیاتر گوتی، ھێزی پێشمەرگە جگە لەوەش نایەوێت ببێتە بەشێک لەو پێشێلکاریانەی مافی مرۆڤە کە حەشدیشەعبی بەردەوام ئەنجامی دەدەن، بۆیە نایەوێت لێیان نزیک بن و ھاوشانی ئەوان شەڕی داعش ناکەن.
KDP
