گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: خەریکە جیابوونەوە لەنێو حزبە ئیسلامییەکان ڕوو دەدات

 گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی: خەریکە جیابوونەوە لەنێو حزبە ئیسلامییەکان ڕوو دەدات
گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، پێیوایە کە خەڵکی لە ئەدای حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان نیگەرانن و ئەگەری دروستبوونی ڕەوتێکی تازە هەیە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 12\10\2016، عەبدوڵا وەرتی، گوتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕایگەیاند: “بەشێوەیەکی گشتی لەناو ڕەوتی ئیسلامیدا، دەنگی ناڕەزایی هەیە، لە هەموو حزبە ئیسلامییەکان نیگەرانن، خەڵکێک هەن لە ماڵی خۆیان دانیشتوون و لە ئەدای کاری حزبە ئیسلامییەکان ناڕازین، بیستومانە دەنگێکی لەو شێوەیە هەیە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنە ئیسلامییەکان خۆیان لەو دەنگە ناڕازییانە بکەن و دەڵێت: “ئەو کەسایەتییانە پشتگوێ نەخرێن و ببرێنە ناو کاری ڕێکخراوەیی، ئەگەر ئیسلامییەکان ئەو دەنگە پشتگوێ بخەن، ئەوە دۆخەکە لەسەر ئیسلامییەکان دەتەقێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی ڕێکخراوێک یان ڕەوتێکی تازە بکرێت".




باسینوز
Top