فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لەم چەند رۆژەدا دەچینە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ

 فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لەم چەند رۆژەدا دەچینە شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ
فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باسی وادەی رزگارکردنەوەی ساری مووسڵ دەکات.



حەمید ئەفەندی، بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزەکانی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە، کە هێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵی خۆئامادەکردنن.



حەمید ئەفەندی پێیوایە چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دڵنیان لەوەی کۆتایی هاتنیان لە مووسڵ نزیکە، بۆیە زۆر شپرزە بوون و دەستیان بە دانانی بۆمب و تەقەمەنی کردووە، بەڵام ”ئێمە شارەزای ئەو فێڵەیان بووینە و، کارمان تێ ناکا“.



ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە هەروەها رایگەیاندووە، کە لە چەند رۆژی داهاتوودا شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵ دەست پێدەکات، بەبێ ئەوەی رۆژی دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا بکات.






باسنیوز
Top