ئاوارە نیشتەجێبووەكانی كەركووك رەوانەی ناوچەكانیان دەكرێنەوە
هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركووك له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌شت هه‌زار 600 ئاواره‌ی سنووری پارێزگاكانی ئه‌نبار، سه‌لاحه‌دین و دیاله-یان ره‌وانه ناوچه‌كانیان كردووەته‌وه.
عه‌قید فه‌رهاد فازڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی ئاسایشی گه‌ڕه‌كی كوردستان بۆ رووداو دەڵێت "رۆژانه 10 بۆ 15 خێزان دیاریده‌كه‌ین تاوه‌كو كۆتایی هه‌فته، له‌گه‌ڵ دابینكردنی ژماره‌ی پێویست لەڕێگەی هێزێكی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئاسایش و پۆلیس تاوه‌كو ئه‌ودیو بازگه‌ی داقووق به‌ڕێیان ده‌كه‌ین".
لەبارەی ئەگەری گەڕانەوەیان، عه‌قید فه‌رهاد گوتی "پسوڵه‌ی خۆراكه‌كه‌یان كون ده‌كه‌ین، وه‌كو هێمایه‌ك تاوه‌كو له شوێنێكی دیكه‌وه نه‌یه‌نه‌وه نێو كه‌ركووك".
به‌ر له ناردنه‌وه‌یان مۆڵه‌تی سێ رۆژ به ئاواره‌كان ده‌درێت تاوه‌كو خۆیان ئاماده بكه‌ن، هه‌ر كاتێكیش له سنووری كه‌ركووك دووربكه‌ونه‌وه ناسنامه و پسوڵه‌ی خۆراكیان پێده‌درێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی به شێك له‌و ئاوارانه له كه‌ركووك باری گوزه‌رانیان خراپه، بەڵام ترسیان له حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه، كه له ناوچه‌كانیان دۆسیه‌ی ئه‌منییان له‌ده‌ستگرتووه، بۆیە بەشێك لە ئاوارەكان ده‌یانه‌وێت له كه‌ركووك بمێننه‌وه.
ئه‌حمه‌د فه‌تحوڵڵا، خه‌ڵكی تكریت دەڵێت "حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كانی ئێمه‌ن، ئێمه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ره‌نگه دووچاری تووندوتیژی ببینه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دڵخۆشین به ئازادكردنی ناوچه‌كانمان و پشتیوان به‌خوا ناوچه‌كانی دیكەش ئازاد ده‌كرێن".
عومه‌ر سدیق، خه‌ڵكی به‌غدا دەڵێت "له‌گه‌ڵ هاتنی داعش دۆخی به‌غدا تێكچوو، كوڕێكم به‌هۆی شه‌ڕی مه‌زهه‌بییه‌وه ئازاردرا. لێره دۆخه‌كه باشتره، ناوم عومه‌ره و ئەوەش كێشه‌یه، ته‌نیا ئه‌وه هۆكاره نه‌كه‌م و نه زیاتر ".
نزیكه‌ی سێ ساڵه 700 هه‌زار ئاواره‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، له كه‌ركووك نیشته‌جێبوونه و پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ش بۆ پارێزگاكانیان ماوه‌ی سێ مانگ ده‌خایێنێت. به‌پێی بڕیاری ئیداره‌ی كه‌ركووك، له ماوه‌یه‌دا ده‌بێت ته‌واوی ئاواره‌كانی پارێزگا كۆنترۆڵ كراوه‌كان له كه‌ركووك نه‌مێنن.
Rudaw-
