په‌كه‌كه كوشتنى به‌رپرسێكى توركی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت
ئاژانسى "ڕۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، كه به‌پێی ڕاگه‌یندراوێكى نووسینگه‌ى حاكمى هه‌رێمیی، دریان ئاق ترت، به‌رپرسی پارتى داد و گه‌شپێدان له ناوچه‌ى دیجله له شارى دیار به‌كر، به گولـله له دره‌نگانێكى شه‌وى دووشه له نووسینگه‌كه‌ى خۆى، كوژراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان pkk له ماڵپه‌رى تایبه‌تى خۆى له ئینته‌رنێت بڵاوی كرده‌وه، چه‌ند چه‌كدارێك (ئاق ترت)ـیان كرده ئامانج، چونكه هاوكار بووه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دژ به پارتى كرێكارانى كوردستان.
باسنيوز
