حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ داخستنی کەناڵەکان دەرکرد

 حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ داخستنی کەناڵەکان دەرکرد
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف، ئەوە دەخاتەڕوو كە لێژنەیەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دەزگایانە پێكهێنانەوە، كە بیری توندڕەوی بڵاو دەكەنەوە.

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوبەری پەیوەندییەكان و پێكەوەژیان لە وەزارەتی ئەوقاف، ڕایگەیاند: "لە چوارچێوەی كاری هاوبەشی هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندرۆیی فیكریی، چوار بڕیار دەرچووە كە ئەمانەن، یەكەم: هەردەزگایەكی ڕاگەیاندنی (بینراو، بیسراو و خوێنراو)، فكری توندڕەوی بڵاو بكاتەوە، بۆماوەی یەك هەفتە چالاكییەكانی ڕادەگیرێت و دەبێت لافیتەك لە سزاكەی لە بەردەم دەرگای دەزگاكەی هەڵواسێت، دووەم: ئەگەر دەزگاكە لە ماوەی ساڵێك ئەو سەرپێچیەك دووبارە بكاتەوە كە دەزگاكەی دادەخرێت و دەبێت بەناوێكی دیكە بكاتەوە".

ئەو بەرپرسەی ئەوقاف، ئەوەشی خستەڕوو: "لە سێیەم خاڵ باس لەوە كراوە، لێژنەكە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە ئەو كتێب و بڵاوكراوە و نامیلكانە ڕابگرێت كە لە پێشنگا و كتێبخانەكان هانی توندوتیژی و فیكری توندرەوی دەدەن ڕایان گرێت و مامەڵەیان پێوە نەكرێت، هەروەها لە چوارەم خاڵیش، لێژنەكەی وەزارەت بۆی بۆی هەیە ڕێكاری یاسایی لەبەردەم خاوەنی دەزگاكان بگرێتەبەر".

گوتیشی: "ئەم چوار بڕیارە نوێیە بە ئیمزای وەزارەتی ڕۆشنبیری دەرچووە و لەمەودوا هەموو ئەو دەزگایانەی ڕاگەیاندن بەشێوەی (بینراو، بیستراو و نوسراو)هانی تیرۆر و توندڕەوی دەدەن و فكری داعش بڵاودەكەنەوە، دادەخرێن و دەدرێنە دادگا".













باسنیوز
Top