نوێنەری ئۆباما: کورد هەلێکی مێژوویی گەورەی لە پێشە

 نوێنەری ئۆباما: کورد هەلێکی مێژوویی گەورەی لە پێشە
نوێنەری تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی توندڕەوی داعش رایدەگەیەنێت، کە هەلێکی مێژوویی گەورەی لە پێشە.

برێت مەکگۆرک، نوێنەری تایبەتیی باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە پانێڵێکدا لە سەنتەری (وای 92) لە نیویۆرک رایگەیاندووە، کە هێزە کوردییەکان لە ساڵی 2014 تورکیایان رازی کرد بە تێپەڕاندنی پێشمەرگەی کوردستان بۆ کۆبانێ و ئەوکاتیش ساتی یەکگرتوویی هەموو لایەنە کوردستانییەکان بوو.

برێت مەکگۆرک پێیوایە مەترسییەکانی داعش لەسەر کوردستانی باشوور کەم بووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی ناکۆکیی هەر سێ لایەنە سیاسییە سەرەکییەکەی کوردستان و ”شیر و تیر لەیەک دەسوون (تیژ دەکەنەوە) و ماوەی ساڵێکە هیچ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام نەداوە“.

نوێنەری بارا ئۆباما باسی لەوەش کردووە، کە هەرچەندە کورد هەلێکی مێژوویی گەورەی لە پێشە، بەڵام ناکۆکن و پارچە پارچە بوون.








باسنيوز

Top